گەڕان
Kurdish

سیاسەتی تایبەتمەندی


پێشەكى
ئەم یاساو ڕێسایانە یاخود (فۆرمی بەشداربوو) وە ئەو مەرج و بڕگەو بڕیارانەى تێدایە پەیوەستە بە شێوازى بەشداربوون و چۆنێتى بەكارهێنانی ( سیستەمەكە )، وە چۆنێتى مامەڵەكردن و بەكارهێنانێتى ، لە هەمان كاتدا سوودمەندبوون لە خزمەتگوزاریەكانى. كە ئەمەش خۆی بۆ خۆى دادەنرێت بە ڕێككەوتن  لە نێوان هەردوو لادا و ڕازی بوون بە یاساو ڕێٍساكانی. بۆیە ئەم گرێبەستە هەردوو ناچاردەكات بە پەیوەست بوون بە ئاكارو ئەتەكێت و بنەماكانى كار لەم بوارەدا.  


* وە لە كاتى بوونى بەركەوتن و پێك گیرانی ئەم یاساو ڕێسایانە گشتیانە لەگەڵ هەر تەعریفەیەكى ترى خزمەتگوزارییەكان لەو كاتدا پەنا دەبرێتە بەر ئەم یاساو ڕێسایانە پاشان ئەگەر لێرەدا بەڕوونى یەكلاى نەكردبوویەوە ئەوكات دەگەڕێنەوە بۆ تەعریفەو لوائح و بڕیارەكانى تر و جێبەجێ دەكەێت.


*بۆیە واژووكردنت لەسەر فۆڕمى بەشداربوان یاخود كاراكردنى خزمەتگوزاریەكان و جێبەجێ كردنى داواكاریەكان و كردنەوەى هەژمارو پشتڕاستكردنەوەى بەڵگەنامەكان، وە بەكارهێنانی خزمەتگوزارییەكانمان بەواتاى ئەوە دێت كە ڕەزامەندیت لەسەر ئەم یاساو ڕێسایانە، ئەوكات  ئەوەت لەسەر پێوست دەكات كە دەبێت پابەندبێت بە ناوەڕۆكى یاساو ڕێساكانى ( بەخشە و عیراق پەیەوە ) . بەو هۆیەوە داوا دەكەین بەوردی چاو پێداخشانەوە بە شێوەی وەرزی بكەیت بە یاساو ڕێساكان، چون پەیوەستە بە مافە یاساییەكانت وە مافی لایەنى یەكەم لەبەرامبەر پێشكەش كردنى خزمەتگوزاریەكانی.

پێناسەكان

سیاسەتىى تایبەتمەندی
ئەم سیاسیەتی تایبەتمەندیە چۆنێتى بەكارهێنان و كاركردنى   (   بەخشەمۆڵ) دەردەخات و وە چۆنێتى مامەڵەكردن لەگەڵیدا لە لایەن بەشداربووانەو وە شێوازى سیستەمەكە دەردەخات.


شێوازى خۆتۆماركردن
*كاتێك دەتەوێت لە هەژمارێكى نوێدا خۆت تۆماربكەیت  (  بەخشەمۆلأ) ، ئەو كات كۆمپانیاى عیراق پەی تێدەگات ئەم خۆتۆماركردنەو، واتا دروست كرردنی هەژمارو چالاك كردنى، ئەو كات بەئیمێڵەکەت یان ژمارە موبایلەى كە خۆتت پێ تۆماركردوە، نامەىیەكى پشتڕاستكردنەوەى بۆ دەچێت دواى پشتڕاستكردنەوەى هەژمارەکەت ، ئەوە دادەنرێت كە ئەو ژمارەیە یاخود ئیمێڵە لە بەردەستى خاوەنى ئەو هەژمارەدایە . كە دواتر تەواوى مامەڵە دارایەكان لە ڕێى ئەم ژمارە موبایلەوە یان ئیمێلەوە ئەنجام دەدرێت و دواى ناوتۆماركردن و ناردنى بەڵگەنامەى دروست پشتڕاستى هەژمارەكە دەكرێت. 


*لەگەڵ خۆتۆماركردندا بۆ یەكەم جار داواى كۆمەڵێك زانیارى كەسێتیت لێدەكات ، وەك (بەشداربوو) بۆیە دەبێت تەواوى سەرجەم زانیارییەكان ڕاست و دروست بن. ، بۆ تەواوكارى پڕۆسەى خۆتۆماركردن ( لە بوونى هەر كێشەو گرفتێكدا) پشت بە ئەو زانیارییانە و بەڵگانە دەبەسترێت. وە لە كاتى نەبوونى بەڵگەى پێویست لایەنى یەكەم بە مافی خۆی دەزانێت كە هەژمارەكەت بلۆك بكات تا یەكلایی دەبێتەوە، دواى بەدواچوون خاوەندارێتى هەژمارەكەت لێوەربگرێتەوە. 


* ئەو زانیاریانەى داوا دەكرێت بریتین لە 
1. ناوى بەكارهێنەر 
2.ژمارەى تەلەفون.
3.ناونیشان.
4.كاتی لەدایك بوون.
یاخود هەر زانیارییەكى تر كە داوا دەكرێت و بەپێویست دەزانرێت. 
جگە لەوە بەهیچ شێوەو شێوازێك ئەوەى پەیوەندی هەیە بە پاراستنى هەژمارەكەت بۆ كەسی مەدركێنە لە وشەى نهێنى و پرسیارە تایبەتەكانى پاراستنى هەژمار. 

*دەتوانرێت بە پێی پێویست لە بەشی دۆسیەى كەسێتى بچیتە ناو  زانیارییەكانت بەپێی پێویست پێداچونەوەى گۆڕانكارى ئەنجام بدەیت. 

 

* زانیارى كەسێتى
بۆ گۆڕینى هەر زانیارییەك پێویستە لە هەژمارەكەى خۆتەوە بكرێت، دەتوانیت پێداچونەوەى بۆ بكەیت و چاودیری بكەیت، چونكە ئێمە لە هیچ زەرەرو زیانێك بەرپرسیار نین كە لە كەمتەرخەمی پاراستنى هەژمارە و زانیاری و پاسوردەكەت بکەوێتەوە.
*عێراق پەى پابەندە بە پاراستنى زانیارییە كەسیەكانتەوە ، وە ئاشكرانەكردنى بۆ لایەنى سێیەم كە بە كاری بهێنێت بۆ كارى ڕیكلام و بازرگانى یاخود داتاى لێوەربگرێت،تەنها لە كاتێكدا نەبێت كە پێویست بكات بۆ یەكلایی كردنەوەى دۆسیەك كە داوا بكرێت لە لایەن لایەنێكى پەیوەندار  كە بۆ پشتڕاستكردنەوەى زانیارییەكان بێت لە چوارچێوەى یاسادا.

*هەركات هەستت كرد هەژمارەكەت لە مەترسیدایە دەستبەجێ پاسوردەكەت بگۆڕە یاخود ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تیمی پشتیوانیەوە بكە بۆ وەستاندنى خزمەتگوزاریەكانت وە چارەسەركردنى كیشەكان. 


  مافی گۆڕانکاری :

 - بەخشەمۆڵ دەسەڵاتی هەموو گۆڕانکاریەکی هەیە لە پڕۆگرام و نرخی خزمەتگوزاری و مەرجەکانی بەشداریکردن لە هەر کاتێکدا کە ویستی، و بەرپرس نیە لە ئاگادارکردنەوەی بەشداربوانی، بەڵام ئەگەر ئەو گۆڕانکارییانە ئەنجامی نەرێنی لەسەر بەکارهێنەر هەبێت، پێش ئەوەی ئەو گۆڕانکارییانە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەکارهێنەر ئاگاداردەکاتەوە لە پێشهاتەکان، و مافی هەڵبژاردنی پێ دەدات لە  بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە، یان بەشداریکردن لە خزمەتگوزارییەکی تردا.

- کاریزما سەنتەر مافی ئەوەی هەیە کە لە داهاتودا گۆڕانکاری بکات لەم مەرجانەی لێرەدا دەخرێنەڕوو.

: یەکلاکردنەوەی یاسایی 

- لە کاتی دروست بونی کێشەو ناکۆکیدا کار بە یاسا بەرکارەکانی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەکرێت وتەنها لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان کێشەکە یەکلا دەکرێتەوە.

پاكتاوكردنى حسابات